به بۆنه‌ى یادى له دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر محمد درود و سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ، ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مساڵ كوردستان و هه‌ولێر یه‌كێك له‌بانگخواز و زانا و ئاشقه ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره سه‌رداره‌ی وه‌ك دیاری پێشه‌كه‌شكرد و له‌گه‌رمه‌ی خۆئاماده‌كردندا بوو بۆ پێشوازی له مه‌ولوودی سه‌روه‌ر.
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو:
مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ ۆالَّژِینَ مَعَهُ أَشِدَّا‌و عَڵی الْكُفَّاڕ رُحَمَا‌و بَیْنَهُمْ
به شانازیه‌وه ئوممه‌تی ئیسلام به گشتی و گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی له پێشوازی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رماندایه (ﷺ) به‌م بۆنه‌یه‌وه دروود و سڵاو وپیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌موو موسولمَانان ده‌كه‌م و ئه‌م بۆنه‌یه كه یادی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه كه هه‌ڵگری ئاڵای ئازادی مرۆڤ و رزگاركه‌ری مرۆڤایه‌تیه له چنگی سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌وری به‌ناو ئایینه‌كان و ناعه‌داله‌تی و كاربه‌ده‌ست و فه‌رمانڕه‌واكان .
ته‌علیمات و فه‌رمووده‌و سیره‌ته دروسته‌كه‌ی نوری خودایه له‌سه‌ر زه‌ویدا و ڕه‌حمه‌ته بۆ هه‌موو كائینات .
خۆشبه‌ختانه گه‌لی موسوڵمانی كورد هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ی زانیوه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پابه‌ندی و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و سه‌روه‌ره نازداره .
ساڵانه ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبوون ئه‌كاته‌وه و ڕۆژانه‌ش له‌گه‌ڵ سونه‌ت و سیره‌ت و خه‌ڵاته‌گه‌وره‌كه‌ی كه قورئانی پیرۆزه، مزگه‌وته‌كان و ئاهه‌نگ و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان، به‌م بۆنه‌یه‌وه ڕازاوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ئه‌مساڵ كوردستان و هه‌ولێر یه‌كێك له‌بانگخواز و زانا و ئاشقه ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره سه‌رداره‌ی وه‌ك دیاری پێشه‌كه‌شكرد و له‌گه‌رمه‌ی خۆئاماده‌كردندا بوو بۆ پێشوازی له مه‌ولوودی سه‌روه‌ر، ده‌ستێكی چه‌په‌ڵی سته‌مكار و ترسنۆكی بۆ درێژكراو له باوه‌شی گه‌رمی هه‌ولێر و خانه‌واده‌ی به‌رێزیدا تیرۆركرا‌و به شه‌هاده‌ت گه‌یشت و پێشمان كه‌وت بۆ خزمه‌تی سه‌روه‌ری هه‌مووان، ئه‌و گه‌یشت به ئاوات و لیقای خۆشه‌ویستمان به‌ڵام ئێمه‌ش به‌ڵێن تازه ئه‌كه‌ینه‌وه كه خوێنی ئه‌وشه‌هیده مه‌زنه هه‌رگیز زایه ناكرێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ناكرێ و چاوه‌روانین تاوانباران (چ ئه‌وانه‌ی ئه‌نجامیانداوه چ ئه‌وانه‌ی له‌پشت تاوانه‌كه‌وه‌ن) به‌سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌ن و دادگا‌و عه‌داله‌ت مه‌جرای خۆی وه‌ربگرێ.
یه‌قینمان به حه‌قانیه‌تی كه‌یسه‌كه و ته‌وه‌كولمان به‌خوا وایه كه خوێنی ئه‌و شه‌هیده مه‌زنه ده‌بێته تێزاب و ئه‌ڕژێ به‌سه‌ر گشت تاوانباره دیار و نادیاره‌كانی ئه‌وتاوانه‌دا، هه‌روه‌ك بووه‌ته ئاوی حه‌یات بۆ دۆست و برا و خوشك و قوتابی و چالاكوان و هه‌ڵگرانی په‌یامی ئیسلامی و پرۆژه‌ی ئیسڵاح له هه‌رێمدا.
جارێكی‌تر دروود و سڵاو و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت بۆ خاوه‌نی ئه‌م یاده پیرۆزه و سڵاو له گیانی دكتۆر هۆشیار زانا و واریسی راسته‌قینه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره مه‌زنه.
مه‌ولود پیرۆزبێ له هه‌موو موسوڵمانان و به‌تایبه‌ت له گه‌لی كوردستان.
براتان سه‌لاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین
ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان