نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 20/12/2020 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به یاوه‌ری شاندێكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و سه‌ركردایه‌تی پێشوازی له به‌رێز ( جینین هینیس بلاسخارت ) نوێنه‌ری سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (یونامی) له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر گرنگترین خاڵه‌كانی ئاریشه و گرفته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان، و بیڕوڕایان ئاڵوگۆڕ كرد سه‌باره‌ت به رێكاری چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی موچه و بودجه و پرسه‌كانی پێكه‌وه ژیان و كاری سیاسی هاوبه‌ش.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وێڕای سوپاسی كۆششه‌كانی خاتوو ( جینین بلاسخارت ) بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، جه‌ختی كرده‌وه كه گه‌لی كوردستان له رێكخراوی یۆنامی چاوه‌ڕێ ی زۆری هه‌یه بۆ په‌رپاكردنی چاكسازی و عه‌داله‌ت و مسۆگه‌ركردنی قوتی هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك به‌چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق.
لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری سكرتێری گشتی یونامی سوپاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و جه‌ختی كرده‌وه له رۆڵی یه‌كگرتوو وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن له گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و ته‌واوكاری پرۆسه‌ی سیاسی .