بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ
بە دڵێکی ڕازی بە قەدەری خودا، ئەمڕۆ ٧/١٢/٢٠١٦ ھەواڵی وەفاتی خەزوورم (حاجی شێخ بورھان نەقشبەندی) پێگەیشت.
لە خودای ڕەحمان و میھرەبان داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکەم و پرسە و سەرەخۆشی لەخۆم و ھاوسەری بەڕێزم و گشت خزمانی نەقشبەندی و دۆستان دەکەم، جێگەی داخە کە ناتوانم بەشداری مەراسیمی تەشییع و پرسەکەی بم لەبەر ئەوەی لە سەفەری تورکیام و ئیلتیزاماتم ھەیە لەگەڵ شاندی ھاوڕێم.
بەڵام دەزانم پرسەی ھەمووانە و خوا پاداشتی ھەموو برا و دۆست و خزمان بداتەوە.
لەخوا داواکارم بیخاتە بەربارانی ڕەحمەتی خۆی و بە بەھەشتی بەرین شادی بکاتەوە.
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
ئەنقەرە /7/12/2016