هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئێمە دژی بە حزبیكردنی حكومەتین

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئێمە دژی بە حزبیكردنی حكومەتین

ئەمرۆ شەممە بەرواری 3-12-2016 لەشاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەزگای (حكومەت و نوێنەرانی ) یەكگرتوو بەدروشمی (بەشداریكردن لە دەسەڵات رێگایەكە بۆ خزمەتكردن ) كۆنفرانسی ساڵانەی خۆی ساز كرد .

لە سەرەتای كۆنفرانسەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە وتەیەكیدا باسی لە بارودۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەكە كردوو و ئاماژەی بەدۆخی ناهەمواری ناوخۆ كردوو و هیوای خواست كێشەو گرفتەكان چارەسەربكرێن و خەم و مەینەتیەكانی خەڵك گوێی بۆ بگیرێت و پێویستە هەنگاوی جدی و كرداری بنرێت بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە.

دواتر ئەمینداری گشتی دەزگای حكومەت و نوێنەرانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەگرنگ زانی بۆ بەدواداچوون و یارمەتیدان و چالاككردنی نوێنەران لە حكومەت و تەئكیدی كردەوە كە نوێنەرانی یەكگرتوو ئەوانەی لە حكومەت و پەرلەمان و ئەنجومەنەكانن دەبێت نوێنەری گەل بن و هەموو هەوڵ و ماندوبوونەكانیان بۆ خزمەتی خەڵك بێت .

لەكۆتاییدا ئەمینداری گشتی تیشكی خستە سەر بەرپرسیاریەتی لە ناو دام و دەزگاكانی حكومەت و جەختی كردەوە كە ئێمە دژی بە حزبی كردنی حكومەتین و دەبێت كارمەندە یەكگرتووەكان لە ئەركە حكومیەكانیاندا ئەركی خزمەتكردنی خەڵك بگرنە ئەستۆ و حزبایەتی بە ئەخلاقی ئیسلامی و بیرو هزری میانرەوی یەكگرتووانە خزمەتی جەماوەر بكەن.