هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی مەڵبەندی نەینەوا دەکات

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی مەڵبەندی نەینەوا دەکات

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 27/10/2020 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی مەڵبەندی هەشتی نەینەوای کرد و لەلایەن بەرپرسی مەڵبەند و کارگێر و ئەندامانەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا .

لەوتەیەکیدا بۆ کادیر و رێکخستنەکانی ئەم دەڤەرە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هاتنەوەی مانگی مەولود و یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرمان محەممەد ( دروود و سەلامی خودای لەسەر بێت) پیرۆزکرد و رایگەیاند لە خودای گەورە داوا دەکەین کە مۆفەقمان بکات و هەموومان شوێن پێی ئەو سەروەرە هەڵگرین و بتوانین شاگرد و قوتابیەکی باشی ئەم پێغەمبەرە بین.

ئەمینداری گشتی ئاماژەیدا بەوەی کە یەکگرتوو لەم دەڤەرە رۆڵێکی گرنگی ئاشتیخوازی و پێکەوە ژیان دەبینێت و زەرورەتی ساحەکەیە و لەخزمەتی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە بە ھەموو پێکھاتەو ئاین و ئاینزاکان.

لە كۆتاییدا ئامادەبووان سوپاس و دەستخۆشیان ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد بۆ بەسەرکردنەوەیان و بەڵێنی بەردەوامی و خزمەتكردنیان لە كاروانی یەكگرتوو و دووپاتكردەوە.