هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی: مامۆستا عومەر رێشاوی مامۆستایی و سەركردەیی خۆی پاراست

ئەمینداری گشتی: مامۆستا عومەر رێشاوی مامۆستایی و سەركردەیی خۆی پاراست

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەساڵیادی وەفاتی مامۆستا (عومەر رێشاوی) ڕایدەگەیەنێت: مامۆستا تا كۆتایی ژیانی مامۆستایی و سەركردەیی خۆی پاراست.

بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەساڵیادی وەفاتی مامۆستا (عومەر رێشاوی) لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: ساڵیادی وەفاتی مامۆستا و سەركردەو پەروەرشكاری گەورەمان مەرحومی مامۆستا عمر رێشاوی بەرز رادەگرم و هەزاران دروودو سڵاو و رەحمەتی خودا بۆ گیانی پاكی دەنێرم.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: مامۆستا تا كۆتایی ژیانی مامۆستایی و سەركردەیی خۆی پاراست، نمونەی كەسێكی موئمن و زانا و داهێنانكارو میانرەو و خۆشەویست بوو، پیرۆزی بێ.