هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

سلێمانی ... یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

سلێمانی ... یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

لە میانەی پێشوازی كردنی لە شاندێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەغتی كردەوە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان لە هەموو كات زیارتر دەرك بە بارودۆخەكە بكەن و هیچ لایەنێك قسە لەسەر بردنەوە یان دۆڕاندن نەكات و بچنە ژێر باری بەرپرسیارێتی و داخوازییەكانی خەڵك لە بەرچاو بگرن .

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 29/11/2016، لە میانەی پێشوازی كرد لە شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان، مامۆستا سەڵاحەیدن محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند: هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بوون بەقوریانی ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەكان، هاوڵاتیان چیتر توانای چاوەڕانیان نەماوە و پێویستە لایەنەكان ناكۆكیەكانیان وەلا بنێن و دەرەچەیەك بۆ چارەسەری كێشە سیاسی و داراییەكانیش بدۆزرێتەوە.

لەبەرامبەردا شاندی ببزوتنەوەی گۆڕان جەختیانكردەوە لە ئامادەیی خۆیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەشداری كۆبونەوەی نێوان لایەنەكان لەپێناو چارەسەركردنی قەیرانەكان و ڕونیشیان كردەوە كە بۆ گەیەیشتن بەڕێككەوتن و چارەسەری گرفتەكانیش ئامادەی هاوكاری كردنن.


جێی ئاماژە بۆ كردنەوە شاندی بزوتنەوەی گۆران پێكهاتبوو لە عومەر سەید عەلی و جەلال جەوهەر و شۆرش حاجی و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر ، لەلایەن یەكگرتوو ئیسلامی كوردستانیشەوە د.عومەر محمەد و موستەفا عەبدوالله ئەندامانی جێبەجێكردن و د.موحەمەد ئەحمەد ئەندامی سەركردایەتی ئامادەی كۆبونەوەكە بوون ..