هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دابەشنەكردنی مووچەی تەواو لەكاتی خۆیدا، بووەتە بارگرانی بۆ هاوڵاتیان

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دابەشنەكردنی مووچەی تەواو لەكاتی خۆیدا، بووەتە بارگرانی بۆ هاوڵاتیان

 

لە میانەی كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی یەكگرتووی ئیسلمی كوردستان لە حكومەتی خۆجێی لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین كە نیوەڕۆ ئەمڕۆ شەممە 22-8-2020، لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ڕایگەیاند: نوێنەرانی ئێمە لە حكومەتە خۆجێیەكان نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵكن و پێویستیشە نوێنەرەكانمان هەموو هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ فشار خستنەسەر بەرپرسانی سەروی خۆیان بۆ ئەنجامدانی خزمەتی زیاتر و چاكسازی لەو فەرمانگەو سێكتەرانەی ئەوان كاری تێدا دەكەن.

 

هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان جەختیشیكردەوە كە جێی نیگەرانیمانە كێشە كەڵەكەبووەكانی حكومڕانی كوردی بێچارەسەر ماوەتەوە كە زیاتر لە چارەكە سەدەیەك لە هاوڵاتیان پێوەی دەناڵێنن و لە ئێستاشدا هاوڵاتی لە زۆربەی خزمەتگوزرایی و مافە سەرەتاییەكانی بێبەشە.

 

لە كۆبونەوەكەدا مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئاماژەی بەوەدا بژێوی زۆرینەی هاوڵاتیانی هەرێم لەسەر مووچەیە و بەداخەوە مووچەش لەكاتی خۆیداو وەك خۆی دابەشناكرێت كە ئەوەش بووتەهۆی بارگرانی زۆر بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.