هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: وەفاتی برای ئازیز و رۆشنبیر و نوسەر دڵگرانی كردم

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: وەفاتی برای ئازیز و رۆشنبیر و نوسەر دڵگرانی كردم

مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا عەلی سالح میرانەوە ڕایگەیاند: ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: وەفاتی برای ئازیز و رۆشنبیر و نوسەر و رەوشت بەرز و سالار جەنابی ( مامۆستا عەلی ) دڵگرانی كردم.

 

دەقی پەیامەكە:

 


ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: وەفاتی برای ئازیز و رۆشنبیر و نوسەر و رەوشت بەرز و سالار جەنابی ( مامۆستا عەلی ) دڵگرانی كردم

بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە وەفاتی مامۆستا (عەلی سالح میران) سەرەخۆشی ئاراستەی‌ دكتۆر محەممەدی كوڕی و كەس و كارو بنەماڵەی بەرێزی میران و سەرجەم براو خوشكانی یەكگرتوو دەكات ئەمە دەقەكەیەتی:

بسم الله الرحمن الرحیم

(مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَيٰ نَحْبَهُ ؤمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ؤمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا)

 

وەفاتی برای ئازیز و رۆشنبیر و نوسەر و رەوشت بەرز و سالار جەنابی ( مامۆستا عەلی ) دڵگرانی كردم..

لە ناخی دڵمەوە پلەی شەهیدی بۆ ئەخوازم و پرسە و سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆم بە كاكە دكتۆر محەممەدی كوڕی و كەس و كارو بنەماڵەی بەرێزی میران و سەرجەم براو خوشكانی یەكگرتوو پێشكەش ئەكەم.
لەخودا داواكارم جێگای بەهەشت بێ و كۆتا غەمی هەموولایەك بێ ..

إِنَّا لِلّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

 

براتان

صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
12/8/2020