هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەبێت هەمومان سوپاسی مەدرەسەی یەكگرتوو بكەین

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەبێت هەمومان سوپاسی مەدرەسەی یەكگرتوو بكەین

 

مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی ئاڕاستەی ڕێكخراوەكانی ڕێكخراوی ڕابیتەی خێرخوازی و ڕێكخراوی بەختەوەری و ڕێكخراوی هانا كردو ڕایگەیاند: لە بەرامبەر كارەكانتان هەقمانە وەكو یەكگرتوو شانازیتان پێوە بكەین، هەروەك دەبێت هەمومان سوپاسی مەدرەسەی یەكگرتوو بكەین كە خستینیە سەر ئەم شا ڕێگە خێرە.

دەقی پەیامەكەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:
بەڕێزان/ ڕێكخراوی ڕابیتەی خێرخوازی
ڕێكخراوی بەختەوەری
ڕێكخراوی هانا

السلام علیكم ورحمە الله وبركاتە

لەناخی دڵمەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی و سوپاسی ماندوبون و كۆششی موجاهیدانەتان دەكەم لەسەر ئەو زەحمەتە زۆر و ئەدائە جوانەتان لەپرۆسەی قوربانیكردنی ئەمساڵتان.. هەر لە كەسی یەكەمەوە تا هەموو ئەو براو خوشكانەی كە لەگەڵتان بون و هاوكاریان كردووە بۆ باش ئەنجامدانی ئەم ئەركە ئاینی و ئەخلاقی و كۆمەڵایەتی یە..
خوا لێتان قبوڵ بكات و دوورتان بگرێ لە هەموو شتێك كە سەدەقەو چاكەكان پوچەڵ دەكاتەوە..
نمونەتان زۆر بێت..

هەقمانە وەكو یەكگرتوو شانازیتان پێوە بكەین.. هەروەك دەبێت هەمومان سوپاسی مەدرەسەی یەكگرتوو بكەین كە خستینیە سەر ئەم شا ڕێگە خێرە..
هەر سەركەوتوبن..

دڵسۆزتان
صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
5-8-2020