سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه 28/11/2016 مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به ئاماده‌بوونی به‌رێزان مامۆستا سه‌عید عه‌لی عه‌بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مامۆستا هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و ژماره‌یه‌ك له كارگێرانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن پێشوازی كرد له وه‌فدێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی ( فازڵ میرانی ) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی .
سه‌ره‌تا وه‌فدی میوان جارێكی تر پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیان و سه‌ركردایه‌تی پارتی یان ده‌ربڕی بۆ نیگه‌رانی شه‌هیدكردنی دكتۆر هۆشیار ئیسماعیل و به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م تاوانه‌یان كرد‌و خۆشحاڵ بوون به ده‌ستگیركردنی بكوژی تاوانه‌كه ..
له‌به‌رانبه‌ردا به‌رێز ئه‌مینداری گشتی به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كردوو و سوپاسیكردن له‌به‌شداری كردنی پرسه‌ی شه‌هید و خه‌مخۆری و جدیه‌تی ده‌زگاكان له دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانداو جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌دواداچوونی وردی ئه‌م كه‌یسه‌وریشه و پاڵنه‌ره‌كانیدا و ڕایگه‌یاند كه وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین له به‌دواداچونی و دۆزینه‌وه‌ی هۆكارو پاڵنه‌ره‌كانی شه‌هیدكردنی ئه‌م زانا پایه‌داره.
له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر دۆخی سیاسی هه‌رێم و حاڵه‌تی چه‌ق به‌ستویی و رێگه چاره‌كانی ده‌رچون تیایدا‌و گه‌یشتن به‌ئاشته‌وایی نیشتمانی .. له‌وبابه‌ته‌دا بیروبۆچۆنی سه‌ره‌تایی گرنگ خرانه روو ..
به‌رێز ئه‌مینداری گشتی دوای بیستنی دیدگای وه‌فدی میوان رایگه‌یاند كه ده‌رفه‌تێكی باش هاتۆته ئاراوه بۆ گه‌یشتنی به‌كۆده‌نگی و ئاشته‌وایی نیشتیمانی و ئه‌م خوله‌ی گفتوگۆكان پێویسته له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان مەعنیەكان بێت هه‌روه‌ها به‌لامانه‌وه گرنیگه به روحێكی كراوه و نوێ و ده‌ست و په‌نجه‌نه‌رمكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌وینه گفتوگۆ و دۆڕاو براوه له ئارادا نه‌بێ و مه‌رج فه‌رز نه‌كرێ..
بێ گومان بوونی داواكاری و ته‌رحی تایبه‌ت به لایه‌نه‌كان سروشتیه.. ئه‌ركی سه‌ره‌كی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه ئه‌كه‌وێته سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و ئینجا سه‌رجه‌م حزبكانی تر.. خۆشبه‌ختانه دوا به دوای په‌یامه‌كه‌ی به‌رێز كاك مه‌سعود بارزانی هه‌لێكی نوێ ره‌خساوه و نابێ به‌كات كوشتن له‌كیس بدرێ .. دواتر وه‌فدی میوان به درێژی رۆڵی جه‌نابی ئه‌مینداری گشتی و یه‌كگرتوویان نرخاند بۆ گه‌یشتن به‌م ئاسته به‌تایبه‌ت كه به‌رێزیان زۆر ماندوو بووه بۆ گه‌یشتنن به ئاشته‌وایی نیشتیمانی و هیوایان خواست به‌رده‌وام بن له هه‌مان رێچكه و رۆڵی یه‌كگرتوویان به‌كاریگه‌ر وه‌سف كرد بۆ چاره‌سه‌ر و تێپه‌راندنی قۆناغه‌كه..