هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی بنەماڵەی خوالێ خۆشبوو مامۆستا (مەلا جەمیل عەلی ) دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی بنەماڵەی خوالێ خۆشبوو مامۆستا (مەلا جەمیل عەلی ) دەكات

ئەمرۆ شەممە 18-7-2020 ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی بە هاورێیەتی شاندێك سەردانی بنەماڵەی خوالێ خۆشبوو مامۆستا (مەلا جەمیل عەلی ) یان لەشاری هەولێركردوە هاوخەمی خۆیان بۆ بنەماڵەكەی دەربڕی.

بەبۆنەی وەفاتی مامۆستا (مەلا جەمیل عەلی ) بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی یاوەری بەمەبەستی بەشداری و دڵنەوایی و هاوخەمی ، سەردانی بنەماڵەی مامۆستا (مەلا جەمیل عەلی) كردو لە خوای رەحمان پاڕایەوە مامۆستا جەمیل بە بەهەشتی بەرین و پلەی باڵای فیردەوس شادبكاتەوە و جەزای خێری ساڵانی زەحمەت و خزمەت و فیداكاری و چاكەخوازی و مامۆستایی و بانگخوازیەكانی بە ئەجر و لێ خۆشبوون و قبوڵ و پلەی باڵای بەهەشت بداتەوە.


شایەنی باسە ڕۆژی هەینی 17/7/2020 زانای ناوداری هەولێرو كوردستان مامۆستا جەمیل عەلی بەنەخۆشی لەشاری هەولێر كۆچی دوایی كردو لەگۆرستانی شاوەیس بەخاك سپێردرا.