هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: وەفاتی (مەلا جەمیل عەلی ) خەسارەتێکی گەورەیە لە هەموولایەک

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: وەفاتی (مەلا جەمیل عەلی ) خەسارەتێکی گەورەیە لە هەموولایەک

به‌بۆنه‌ی وه‌فاتی مامۆستا (مەلا جەمیل عەلی ) به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئمینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند:
بسم الله‌ الرحمن الرحیم
مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا (23)

وەفاتی زانا و داعی خێر و حافظ و موعلیمی قورئان و خێرخوازی گەورەی هەولێر و کوردستان جەنابی مامۆستا (مەلا جەمیل عەلی ) خەسارەتێکی گەورەیە لە هەموولایەک .. ئێمە لە کاتێکدا ئەم هەواڵە خەمناکە رادەگەیەنێنین، لە ناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوغەمی ئاراستە ئەکەین بە بنەماڵەی بەرێزی مامۆستای مەرحوم و سەرجەم زانایانی بەرێز و شەیدایانی قورئان و قوتابیانی تەحفیز و تەعلیمی قورئان.. لە خوای رەحمان داواکارین ئەم کۆچکردووە بەرێزەمان بە بەهەشتی بەرین و پلەی باڵای فیردەوس شادبکاتەوە و جەزای خێری ساڵانی زەحمەت و خزمەت و فیداکاری و چاکەخوازی و مامۆستایی و بانگخوازیەکانی بە ئەجر و لێ خۆشبوون و قبوڵ و پلەی باڵای بەهەشت بداتەوە ..

هەروەک هیوادارین مامۆستایان و برایان و قوتابیەکانی بەردەوام بن لەسەر رێبازە مەزنەکەی مامۆستای مەرحوم و، قورئان پێشەواو بەرنامە و دەستوری ژیانیان بێ ..

لەوەها موصیبەتێکدا تەنیا چارەسەر رازیبوون و تەسلیم بوون و دڵدانەوە و خۆراگریە و سرودی جاویدانی و دروشمی ئەبەدی ئیماندار ئەڵێینەوە ..

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
17/7/2020