هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

په‌یامی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی

په‌یامی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی

ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: ڕۆژنامەگەریی کوردی بەهیچ پاساوێک گیرۆدەی زەوتکردنی ئازادی وخەفەکردن نەبێتەوە..!

• دەخوازم ڕۆژنامەگەریی کوردی لە پەرەپێدان بەئاراستەی پەیامی مرۆیی و لەچوارچێوەی میهەنیەتدا بەردەوام بێت

ئه‌مڕۆ (٢٢)ـی نیسان ، كە هاوكاتە لەگەڵ دەرچوونی یەكەمین ڕۆژنامەی (كوردستان) و ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی و ئەمساڵیش (١٢٢) ساڵ بەسەر ئەو مێژووە تێپەڕ دەبێت به‌و بۆنه‌وه‌ به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی لەسەرجەم رۆژنامەنوسان و میدیاکاران ونوسەرو ئەدیبانی کورد پیرۆز ده‌كات و ڕایگه‌یاند: ‏
١٢٢ ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی لەسەرجەم رۆژنامەنوسان و میدیاکاران ونوسەرو ئەدیبانی کورد پیرۆز ئەکەم . دەخوازم هەردەم بزاڤی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە پەرەپێدان و بەئاراستەی پەیامی مرۆیی و لەچوارچێوەی میهەنیەتدا بەردەوام بێت و بەهیچ پاساوێک گیرۆدەی زەوتکردنی ئازادی وخەفەکردن نەبێتەوە..!