هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

پەیامێك لە ئەمینداری گشتیەوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم لەسەر كۆرۆنا

پەیامێك لە ئەمینداری گشتیەوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم لەسەر كۆرۆنا

 

 

مامۆستا سه‌لاحه‌دین: خودایە سەلماندت کەدەتوانى بەفاکێکى خۆت هەزاران فیکى ئەو خۆبەخوازان و یاخى و سەرکەشانە تەفروتونابکەى

* جیهان سەرى نەوى کرد بۆفەرمودە زێڕینەکانى پێغەمبەرى ئیسلام محمد الامین (صلی الله علیه‌ وسلم)

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌رێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان پەیامێكی ده‌نگی بۆخوشک و برایانى ئیماندار و جیهان له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی پەیامى به‌رێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان .....

بسم الله الرحمن الرحیم

برا و خوشکى ئیماندار سەلامى خوات لەسەربێ

لەم ڕۆژو شەوانەى کە خشتەی ژیان لەهەموو سەرزەوى تێکچووە ڕیزبەندى و پلە بەندى ئەولەویات وپێشینەکان گۆڕاوە و هەموو مرۆڤەکان خۆیان زیندانی کردووە لەترسى توش بوونێکى نادیارى کوشندە و بێ ڕەحم ، ئا لەم ساتانە کەبەرەى ئیلحاد و بێ خواکان بەرەى دەسەڵات پەرستى و عەقڵ پەرستى و پارەپەرستەکان شکستى هێناوە وە بتە گەورەکان و ڕەمزە شانازیەکانیان داتەپیون و دەستەوەستانن لەبەرامبەر ئەم دوژمنە نادیارە مەترسیدارەوە ، نە زانستەکەیان نە تەکنۆلۆژیایان فریایان ناکەوێ نە بۆمبى ئەتۆمى و نە لەشکرى تانک و تۆپ وتەیارەو سامانە زەبەلاحەکانیان ، جوڵەی فڕۆکە خانەکان و داموو دەزگاى دەوڵەت وکۆمەڵگە هەمووى وەستاوە ، عاقڵ و ئازا ئەوەیە کە زۆرترین خۆپارێزى و خۆلادان بکات وە زۆرترین خۆى حەشاربدات لەترسى ئەم دوژمنە ، نە ئەوەى ڕووبه‌ڕوو بتوانێ ڕووبەڕووى ببێتەوە ، ئالەم کاتە دا ڕژێمە سەرکوتکەرەکان هێشتا واز لەستەم و زوڵمەکانیان ناهێنن و سەدان پیاوى گەورە و ژنى گەورە و مەزنى ئیمانداریان توندکردووە لەزیندان و هەرلەم کاتەدا کەئێمە لەدەرەوە خۆمان زیندانی کردووە ، ئەوان بە زۆرەملێ لەزیندان دان و ڕووبەخوا ئەپاڕێنەوە بۆ ڕزگارى هەموو ، بەڕێزان هه‌موو جیهان بەبێ ئەوەى بەخۆى بزانێ سەرى نەوى کردووه‌ بۆفەرمودە زێڕینەکانى پێغەمبەرى ئیسلام پێغەمبەر ى محمد الامی الامین (صلی الله علیه‌ وسلم) کە پێش هەموو زانست و پێشکەوتنێک زیاتر لە 14 سەدە تەکبیرى ئەمڕۆیان بۆئەکات ، خۆپارێزى ، پاک و خاوێنى ، خۆهێشتنەوە ، نەگواستنەوە ، ئالەم ئان و ساتەپڕلەشکۆیەى سەرکەوتنى بەرەى ئیمان و شاگردانى محمد المصطفى (صلی الله علیه‌ وسلم ) مافى خۆمانە سەرمان بەسوپاس و شەرەفەوە بخەینە سەرخاک وسوجدە بۆخالق و بەدیهێنەر و پەروەردگارى هەمووان ببەین ، پڕبەگەروومان درود و صلاوات و سەلام و بەرەکات بۆئەو سەروەر وشکۆدارە بنێرین ( اللهم صلى على سیدنا محمد وعلى اله وصحبه ومن اتبعه باحسان إلى یوم الدین ) لەم ئاهەنگى سەناخوانى و سرورە ، بەباشى ئەزانم ئێمەى موسڵمانى ئیماندار ئێمەى کاروانیانى پڕٍشانازى ئیمان و بەهاکانى مرۆڤ هاوڕاز لەگەڵ هەموو کائینات سرودى سوپاس گوزارى بچڕین و بەخوشوعەوە دڵمان ئاراستەى پەروەردگارى هەمووان و پەناو مەقصودى باڵا بکەین دەستى نزا وڵاڵه‌ و پاڕانەوە ڕووبەقاپى خوداى کاربەدەست ئاسان بەرزبکەینەوە ، بێگومان پاش ئەوەى تەواوى هۆکارەکانى خۆپارێزى و پاک و خاوێنى و ڕێنمایى تەندروستى و بەکاردەهێنین ئەپاڕێینەوە ئەڵێین خودایە سەلماندت بۆگرۆى مرۆڤەکانى سەرزەوى هەروەک پێشتر بۆ قەومەکانى نوح و قەومى سەمود و قەومى هود و قەومى لوت و قەومى فیرعەونەکانت سەلماندبوو کەلادان لە ڕێباز و ڕێچکەى خوداپەرستى سەرنجامى سەرگەردانى و یاخى بوون و پوچەڵیە ، سەلماندت کەفیرعەون و نەمرودەکان بەرگەى سزا ناگرن و ناتوانن بەرامبەرلافاو وکولـلە و ئەسپێ و مێشوولەکان خۆیان ڕاگرن ، ناماقوڵیان کرد داواى خوایەتى و باڵادەستى ئەم کەونەیان کرد ، سەلماندت کە قاروونەکان و خەزێنەکانیان و پارەپەرستەکان و ماڵ وسامان هیچ کات دادیان نادا و ناتوانێ ئاسودەیان بکات و ڕزگاریان بکات لە بڕیارى ( فَخَسَفْنَا بِهِ وَبِدَارِهِ الْأَرْضَ) پارەو سامان نابێ ببێتە بت و پیرۆزبکرێ کەچى ئەوان پێى یاخى بوون لەجیاتى ئەوەى سوپاسى خوابکەن بەکاریان هێنا دژبەخوا و بەرنامەى خوا ، خودایە سەلماندت کەدەتوانى بەفاکێکى خۆت هەزاران فیکى ئەو خۆبەخوازان و یاخى و سەرکەشانە تەفروتونابکەى سەرکرده‌ و سەرزلەکانیان ناچارى دەربڕینى دەستەوەستانى و پەنابۆخۆت بکەى خودایە ، سوپاس بۆلوتف و میهرەبانیت کە هەرچەند پیلانى دوژمنایەتى و دژایەتى ئیسلام سەخت و دژوار و مەحکەم بێ ، ئەتوانى بەبوونەوەرێکى بێ گیان و ڤایرۆسێكی نادیار ناچاریان بکەى کە تەسلیمى سەروەرى و سەردارى ئەم پێغەمبەرە نازدارە بن وە پەیڕەوى فەرموودەکانى بکەن ، لەبارەى كەره‌نتینە کردنى خۆیانەوە ،لەبارەى پاک وخاوێنیەوە ،لەبارەى خۆدوورگرتن لەنەخۆشیەوە، لەبارەى گەڕان بەدواى دەرماندا بۆهەموو دەردێک ، خودایە ئوممەتى ئیسلام بەناحەق هاتووە بەچۆکداو خۆی داوە بەدەستەوە و تەسلیم بووە و بەزیوە لەبەردەمى ناحەزانى خوا و ئاینى خوادا ، بێخود وتەنى ( بەچیهرەى زەردى ئاڵى دووچارى سیلە ) خودایەئەم کات و ساتە بکە به‌ وێستگەى بەخۆداچوونەوە و هەستانەوە و بڕوا بەخۆبوون و گەڕانەوە بۆلاى خۆت و شەریعەت و بەرنامەى پێغەمبەرە سالارەکەت ، خودایە بەندەى لاواز وبێ تواناى خۆتین و پەنامان بەخۆت هێناوە و چارەسەر تەنیا لاى خۆتە {رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ} { رَّبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلْإِيمَانِ أَنْ آمِنُوا بِرَبِّكُمْ فَآمَنَّا }خودایە ئەم سەربازە ونەى کە لەم کات و سەردەمە پڕلەغرور و بێ ڕه‌حمیە دا بە کتوپڕ ڕەوانەت کرد و هەمووبارگە و بنەى یاخیبوونى خوداخوازى زلهێزو کەسە بێ خوا و مولحیدەکانى پێچایەوە ئەم لەشکرە ون و نادیارە لەم ئاستەدا ڕووبەمرۆڤایەتى بەگشتى و گەل و نیشتیمانى بێ کەسى ئێمە بەتایبەتى بوەستێنەو لەجیاتى ئەوە تروسکایەتى هیدایەت و داچڵەکان ببەخشە بەهەموومان و بەتایبەتى بەخەڵکى هۆشیار و زانا و نوخبەى سەرکردەى سەرزەوى بۆگەڕانەوەى هەموو بۆلاى خۆت چراى هیدایەتمان بۆهەڵکە و بیکە بەوێستگەى گەڕانەوەمان بۆئیمان و سەردەمى سەرکەوتنى منهاج النبووة ،مرۆڤایەتى تەحه‌مولى هەلاکى قەومانى پێشووناکات ئیماندارەکانیش لەئاستى پێویستدا (ناصح الامين) نین خودایە عەبد و دروستکراوى خۆتین ( لا ملجأ ولا منجا منك إلا إليك. يارب ) { رَبَّنَا إننا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ }