هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

پەیامێك لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە

پەیامێك لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەیامێكدا كە لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، ڕایدەگەیەنێت: لەم ڕۆژگارە پڕ لەچاوەروانی و دڵەڕاوكێیەدا ، پێویستە پێشوازی لە شەوی ئیسراو میعراجی سەروەرمان (محمد الامین ﷺ ) بكەین و داوا بكەین لە اللە ئەم دەردە بێ دەرمانە بەخێرتێپەڕێنێ.

 

دەقی پەیامەكە:

 


مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەیادی (ئیسراو میعراج)دا ڕایگەیاند: لەم ڕۆژگارە پڕ لەچاوەروانی و دڵەڕاوكێیەدا ،كە كۆرۆنا هەموو سەر زەوی تۆقاندوە، حەقمانە بەشانازیەوە پێشوازی لە شەوی ئیسراو میعراجی سەروەرمان (محمد الامین ﷺ ) بكەین و ئەو موعجزە پیرۆز بكەین لەئوممەتەكەی و بەخۆشەویستی ئەو و بە خشوعێكەوە داوا بكەین لە اللە ئەم دەردە بێ دەرمانە بەخێرتێپەڕێنێ ..