هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

"بەبێ خۆتۆقاندن وقەلەقی تەواوی رێنماییە ته‌ندروستیه‌كانی پزیشکان جێبە جێ بكەن"

"بەبێ خۆتۆقاندن وقەلەقی تەواوی رێنماییە ته‌ندروستیه‌كانی پزیشکان جێبە جێ بكەن"

+دوعای خێر بکەین وداوای ئەوەبکەین لە شەڕی ئەم بەڵایە بەدور بین وتوشی خێرێكمان بکات.

+پاشان خۆمان و كه‌س و كار و خۆشه‌ویستانمان ئەدەینە دەست خواگیان کەسپاردە لای ئەو زایە نابێ .

مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی بابه‌تێكی له‌ سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆناو باشتر حاڵی بوون لەم حەقیقەتە و دیقەتی کۆمەڵە ئایەت و فەرمودەیەک بدەین و بەچاوی تدبر و عبرەت و پابەندی عەقیدەتی سەیریان بکەین ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یه‌....

بسم الله الرحمن الرحیم

هاووڵاتیانی ئازیز

خوشک وبرایانی بەڕێز

السلام علیکم ورحمة اللە

لەم رۆژگارو کات و ساتەدا کە دەردو بەڵایەکی گشتگیرهەموو سەرزەوی تۆقاندوەو پاڵه‌وان و ئازا ئەوەیە کە خۆی لێ لابداو لەدەستی رابکا..

ئەمە بۆ ئێمەی ئیماندارشتێکی نوێ نیە و چونكه‌ لای ئەو خودایه‌وه‌هاتووه‌ كه‌ ئەیپەرستین و سوجدەی بۆ ئەبەین و بەخاوەن وخالق و رازق و بەدیهینەر ومرێنەری خۆمان ئە یناسین ..نابێ قەلەق و دڵەڕاوکێ شپرزمان بکاو بتۆقێین لەم بەڵایە و ئه‌بێ هاوسەنگی بپارێزین و تەکلیفی سەرشانمان به‌جێبینین لەخۆپارێزی و تەداوی و چارەسەر لەلایەک و لەتۆبەو ئاشتبونەوە لەگەڵ خواو گەشکردنەوەی ئیمان و گەرمکردنەوەی پابەندی و ئیلتزام لەلایەکی تر ..

بۆ باشتر حاڵی بوون لەم حەقیقەتە پێم باشه‌ دیقەتی کۆمەڵە ئایەت و فەرمودەیەک بدەین و بەچاوی تدبر و عبرەت و پابەندی عەقیدەتی سەیریان بکەین تێدەگەین کە ئەرزو ئاسمانەکان موڵکی خوایە و بونەوەر وگەردون سەربازو جوندی ملکەچی ئەون و کاروباری خودایەتی وباڵادەستی خۆی بەوان ئەنجام ئەدات ..

سەربازە نادیارەکانی خوا زۆرن و خۆی بەکاریان ئەهێنێ لەو کات وشوێنە دا کەئەیەوێ..

ئاگای لەخشەو جوڵەی گشت دروسکراوانیەتی لە ناو دەریاو سەرزەوی وئاسماندا.

گەڵایەک بەدرەخت و روەکەکانەوە ناجوڵیتەوە و تۆوێک سەوزنابێ لەتاریکایی زەویدا، بەئیزن وبەرنامەی حەکیمانەی ئەو نەبێ ..

خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :

وَلِلَّهِ جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا (7) الفتح...

مَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ ۚ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكْرَيٰ لِلْبَشَرِ ....المدثر

وَعِندَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ ۚ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ۚ وَمَا تَسْقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ (59) الانعام....

ثيَغةمبةري سةروةرمان دةفةرمويَت :”لا تَسُبُّوا الرِّيحَ فإنَّهَا مَأمُورةٌ”.

 

هاونیشتمانی موسڵمانی بەرێز

 

براو خوشکە نوێژ خوینەکەم:

قسەی زۆرت بیستوە سەبارەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا و خۆپارێزی.. تکا ئەکەم بەوردی لەم چەند ئایەتەی سەرەوە تێفکرەو لەتەفسیرەکەی بگەڕێ ..تا دڵنیابیتەوە ئەوەی رووئەدا بێ بەرنامەی حەکیمانەی خوای ڕەحمانی هەموان نیە ..مەرج نيه و ئێمە هۆکارەکە نازانین..

ئەرکی ئێمە ئەوەیە:

+ بیکەینە دەرفەتی ناسینی زۆرتری توانا و بالادەستی خودای خالقمان ،چونکە ئەم بابەتە بنەرەت و ئەساسە وعەقیدەیە، کەمتەرخەمیمان لەم بوارەدا مەترسیدارە و رەنج بەخەساری وپوچەڵ بونەوەی عبادەت وکارەکانمانی لێ ئەکەوێتەوە ..

+دوعای خێر بکەین وداوای ئەوەبکەین لە شەڕی ئەم بەڵایە بەدور بین وتوشی خێرێكمان بکات.

+بەبێ خۆتۆقاندن وقەلەق تەواوی رینماییە ته‌ندروستیه‌كانی پزیشکان جێبە جێ بکەین ..

پاشان خۆمان و كه‌س و كار و خۆشه‌ویستانمان ئەدەینە دەست خواگیان کەسپاردە لای ئەو زایە نابێ .

ومن يتوكل علي اللة فهو حسبة ..