هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ١٧ی شوبات هەڵمەتێكی بەریئانەی هاوڵاتیان بوو

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ١٧ی شوبات هەڵمەتێكی بەریئانەی هاوڵاتیان بوو

 


ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ١٧ ی شوبات هەڵمەتێكی بەریئانەی هاوڵاتیانی نیشتمان بوو بۆ دەربڕینی نارازی بوون لەئەدائی دەسەڵات.



مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی حەڤدەی شوبات، لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: ‏لەنۆیەمین ساڵیادی ١٧ شوباتی ٢٠١١ دا، سڵاوودرود بۆ گیانی شەهیدان دەنێرم.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ١٧ ی شوبات هەڵمەتێكی بەریئانەی هاوڵاتیانی نیشتمان بوو بۆ دەربڕینی نارازی بوون لەئەدائی دەسەڵات ، هەروەك دیمەنێكی روون بوو بۆ دەرخستنی بێئارامی وناعەدالەتی هێزەكانی دەسەڵات لەروبەروبونەوەی حاڵەتەكەدا .