هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

بەبۆنەی ئەنجامدانی شەشەمین فیستڤاڵی تاجی زێرین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو پەیامێكی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستە دەكات

بەبۆنەی ئەنجامدانی شەشەمین فیستڤاڵی تاجی زێرین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو پەیامێكی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستە دەكات

ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو: هیوادارم هەردەم بەسەرپۆش و باڵا پۆشەكەتان قەڵغانی پاراستنی شوناسی ئیمانی و ئەخلاقی گەلەكەمان بن

بەبۆنەی ئەنجامدانی شەشەمین فیستڤاڵی تاجی زێرین لە لایەن لقی زانكۆو په‌یمانگاكانی هه‌ولێری رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان به‌رێز مامۆستا صلاح الدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو پەیامێكی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستە دەكات, ئەمە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی شەشەمین فیستڤاڵی تاجی زێرین و مەدالیای سەربڵندی و باڵا پۆشینەوە
بە رێز و پێزانینەوە دەستخۆشی و سوپاسی گشت ئەو دەزگا و كەسایەتیانە دەكەم كە بوونە هاوكار و هۆكار بۆ بەرهەمهێنانی ئەم میهرەجانە قەشەنگە ..

بەتایبەت رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان و رێكخراوی بەختەوەری و كەناڵی سپێدە و گشت دەزگا میدیاییەكانی یەكگرتوو و هەروەها ئەو مامۆستا بەرێزانەی بە وشە و وتار یا بە ماڵ و سامان بەشداریان كردووە لەم پرۆژە بایەخدارەدا .

هەروەك بە سۆزەوە پیرۆزبایی لە كیژە شیرین و خاوەن حیشمەت و حورمەت و سەربڵندەكان دەكەم كە بەهرەمەند بوون بەم تاجە زێرینە و هیوادارم هەردەم بەسەرپۆش و باڵا پۆشەكەیان قەڵغانی پاراستنی شوناسی ئیمانی و ئەخلاقی گەلەكەمان بن و ئەو هەوڵە نەزۆكانە پووچەڵ بكەنەوە كە قەدری باڵا پۆشی نازانێ و بەناوی ئازادی یەوە كەسایەتی ئافرەتی كوردستانی لەكەدار دەكات.. هەروەك رەتكردنەوەی ئەو بیرۆكە نامۆیانەیە كە لە بەزیوی و نشوستی خۆیدا تەفسیری هەڵە بۆ ئەم پڕۆژەیە دەكات و بەبێ بایەخ و زیادە سەیری باڵاپۆشی دەكات ..

سەربڵند بن بزاڤی داكۆكی ڕاستەقینە لە مافەكانی ژنان و سەرفرازبن ئەو خوشكە تێكۆشەرانەی بە پابەندی بەرنامەی خوداوە لە خەباتی ژنانەی خۆیان بەردەوام ئەبن ..

جارێكی تر سوپاس بۆ ئەو چالاكییە نەوعیە
هەمیشە لە پێشەنگی و پێشڕەویدابن ..

دڵسۆزتان
صلاح الدین محمد بها‌‌ءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
14-2-2020