هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

قوباد تاڵه‌بانی: هیوای سەركەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتر بۆ ئەم كاروانە ئیسلامییە مەدەنییە كوردستانییە دەخوازم

قوباد تاڵه‌بانی: هیوای سەركەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتر بۆ ئەم كاروانە ئیسلامییە مەدەنییە كوردستانییە دەخوازم

قوباد تاڵه‌بانی: هیوای سەركەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتر بۆ ئەم كاروانە ئیسلامییە مەدەنییە كوردستانییە دەخوازم

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان قوباد تاله‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كات ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێز مامۆستا سە‌ڵاحە‌دین بەهادین ئە‌مینداری گشتی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان

سەركردایەتی و ئەندامان و جەماوەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

بەبۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە چەپكە گوڵی پیرۆزباییتان ئاڕاستە‌ دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتر بۆ ئەم كاروانە ئیسلامییە مەدەنییە كوردستانییە دەخوازم.

بەهیوام ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتوو وێستگەیەك بێت بۆ بەهێزكردنی فرەیی سیاسی و ئایدۆلۆژی لەكوردستان لەسەر بنەمای تەبایی و لێكتێگە‌یشتنی نێوان هێزە سیاسییە نیشتمانی و كوردستانییەكان لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان.

دەستخۆشی لە شێوازی كاری میانڕەوانەی یەكگرتوو دەكەین و شانازیی بە دۆستایەتی دێرینی رابەری كۆچكردوو سەرۆك مام جەلال و سەركردایەتی یەكگرتوو دەكەین لەسەرجەم قۆناغ و وێستگە جیاجیاكان، چاوەڕوانی ئەوەشین بەهەمولا هاوكار و پاڵپشت بین بۆ سەرخستنی كارنامەی چاكسازیخوازی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئامانج و خواستی لەمێژینەی هەموو هێزێكی چاكەخواز و نیشتمانپەروەرەكانی كوردستانە سەرباری جیاوازی ئینتیماو ئاراستەو پێگەیان.

جارێکی دیکە ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتوو پیرۆز بێت و هەمیشە شاد و سەرفراز و سەركەوتوو بن.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران