پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 3-2-2020 وه‌فدێكی باڵای یه‌كگرتوو به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێز كاك غه‌فور مه‌خمووری سكرتێری گشتی و شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان ته‌ئكید لێكرده‌وه و خۆشحاڵی خۆیان به‌م جۆره دیدارانه ده‌ربری.
به‌رپرسانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره و ده‌رچوونه‌ی به‌رێزیان ئاراسته‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو كرد و رۆڵی یه‌كگرتوویان له دۆستایه‌تی و نزیكی له لایه‌نه‌كان و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیصلاحدا به‌رزنرخاند و ئومێدی سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیان بۆ خواستن.