پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه به‌رواری 2/2/2020 وه‌فدێكی باڵای یه‌كگرتوو به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستانیان كرد‌و و له‌لایه‌ن د. كاوه مه‌حمود سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌ركردایه‌تی پێشوازیان لێكرا .
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌میانه‌ی ئه‌و زنجیره سه‌ردانانه‌یه كه بۆ لای لایه‌نه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات له‌دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی کۆنگرەى هه‌شته‌می یه‌كگرتوو.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان و دۆستاییه‌تیان ته‌ئكیدی لێكرایه‌وه و خۆشحاڵبوون به‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه.
به‌رپرسانی حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان به ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئاراسته‌ی مامۆستا سه‌لاحه‌دین كرد و رۆڵی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان به‌رزنرخاند و ته‌ئكیدیان له هه‌ماهه‌نگی هاوكاری كردنی یه‌كتری كرده‌وه .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا جه‌ختیان كرده‌وه كه وه‌كو دوو هێزی ئۆپۆزسیۆن پێویستیان به هه‌نگاوی كرداری و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری یه‌كتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست لهسهركێشه و برینه‌كانی كۆمه‌ڵگه دابنێن و له چوارچێوه‌ی پرۆژه و له رێگه‌ی فراكسیۆنه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بده‌ن، و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش خه‌می جدی تر له كێشه و گرفته‌كان و پێداویستیه سه‌ره‌تایی و هه‌نوكه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگه بخۆن و چاره‌سه‌ری خێرای بۆ بدۆزرێـته‌وه .