لەدرێژەی دیدارەکانیدا رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 27/1/2020 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی له به‌رێز دکتۆرئەیاد سامەرائی سه‌رۆكی پێشوی حزبی ئیسلامی عێراقی و شاندێكی یاوه‌ری كرد. دكتۆر ئه‌یاد سامه‌رائی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی و سەركەوتنی كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێ دۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدایان کرد وهاوڕابون کە ده‌بێت کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆ‌و دیدار و لەڕێگەی دەستورەوە چارەسەربکرێن. له‌ته‌وه‌رێكی تردا ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه دەبێت بەرپرسانی باڵای ئه‌منی عێراق و لایەنە سیاسییەکان لە رێگەی دانوستان و لێک تێگەیشتن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پشتگیری هه‌مووداواكاریه‌كی ره‌وایی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و له‌هه‌مانكاتدا داوایانكرد ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن و خۆیان به‌دوربگرن له ئه‌زیه‌تدان و كوشتن و برینی هاوڵاتیان.