رۆژی دووشه‌ممه 27-1-2020 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری به‌شداریانكرد له پرسه‌ی زانای ناوداری شاری هه‌ولێر (مامۆستا مه‌لا عبدالقادری بەحرکەیی)..
مامۆستا مه‌لا عبدالقادری بەحرکەیی دوای تەمەنێکی پڕ لە بەرەکەت و خزمەتێکی گه‌وره‌ی به‌ئایینی پیرۆزی ئیسلام كرد به‌گرنگی دان به‌مزگەوت و حوجره و فەقێیان، به‌رده‌وامبون و درێژه‌دان به‌و به‌رنامه‌یه كه زیاتر لە نیوسەدە تەدریس و فەتوا ، رۆژی یه‌كشه‌ممه 26-1-2020 مامۆستای خۆشەویست و زانای پایەدار (مامۆستا مه‌لا عبدالقادری بەحرکەیی) خودای گەورە بیخاتە بەر سۆز و میهرەبانی خۆی، ماڵئاوایی یه‌كجاری كرد.