هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

یه‌كگرتووی ئیسلامیی سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری ده‌كات

یه‌كگرتووی ئیسلامیی سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری ده‌كات

رۆژی دووشه‌ممه‌ 27-1-2020 وه‌فدێكی باڵای یه‌كگرتوو به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوریان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێز یونادم یوسف كه‌ننا و شاندێكی یاوه‌ری به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.

سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌میانه‌ی ئه‌و زنجیره‌ سه‌ردانانه‌یه‌ كه‌ بۆ لای لایه‌نه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات له‌دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی کۆنگرەى هه‌شته‌می یه‌كگرتوو.
له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان و دۆستاییه‌تیان ته‌ئكیدی لێكرایه‌وه‌ و خۆشحاڵبوون به‌وهه‌ماهه‌نگیه‌ و به‌ڵێنی به‌رده‌وامیشیاندا.

به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری رۆڵی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان له‌ پێكه‌وه‌ ژیان و زیندووراگرتنی بیری میانه‌ڕه‌ویی و كاركردن بۆ ئیصلاحی كۆمه‌ڵگه‌ به‌رزنرخاند.