رۆژی دووشه‌ممه 27-1-2020 وه‌فدێكی باڵای یه‌كگرتوو به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی به‌ره‌ی توركمانی عێراقى كرد له‌لایه‌ن به‌رێز ئایدن مه‌عروف، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌میانه‌ی ئه‌و زنجیره سه‌ردانانه‌یه كه بۆ لای لایه‌نه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات له‌دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی کۆنگرەى هه‌شته‌می یه‌كگرتوو .
له‌میانه‌ی دیداره‌كه‌دا باسى مافی نەتەوەکان و بەهاى زەرورەتى پێکەوە ژیان و یەکڕێزى هێز و لایەنە کوردستانیەکان و هەلوێستیان بەرامبەر ڕووداوەکانی ناوچەکە وە كرا.
لەبەشێکی تری دیدارەکە تەئکید لەسەر ئەوەکرایەوە کە ئەو حاڵەتەى ئێستا لەکوردستان هەیە حاڵەتێکى ئیجابیە بۆمافى پێکهاتە نەتەوەیى و ئاینىەکان و دەبێت بەرەو پێشى ببەین و پەرەى پێبدەین بۆ خزمەتی گەلی کوردستان.