رۆژی دووشه‌ممه 27-1-2020 وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی به‌رێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، سەردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیان كرد و لەلایەن به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازییان لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئێستای عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی باس‌و خواسی لێوه‌كراو داكۆكیی كرا به‌خێرایی جێبه‌جێكردنی داوای ڕه‌وای خۆپێشاندانه‌كان‌و دیاریی كردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێڕاق، له‌سه‌ر بناغه‌ی دادگه‌ریی‌و به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عێڕاقی دابێ.
سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ردوولا هاوڕابوون كه پێویسته چاكسازیی گشتیی بێ‌و هه‌موو كایه‌كانی ژیانی هاوڵاتییان بگرێته‌وه‌و ژیان‌و گوزه‌رانیان باشتر بكرێ‌و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تێكڕای فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه یه‌ك ده‌نگ بن له‌ومه‌یدانه‌داو، وته‌كان بكرێنه كردار.
هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانی بە پێویست زانی بە تایبەت لەم قۆناغەدا كە چارەنوس و داهاتوی عێراق و ناوچەكە بەرەو ئاقارێكی ناڕون و نادیار دەڕوات.
هەر لەو دیدارەدا، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی و سەركەوتنی كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.