رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی و ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبونهوه.
وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی بهرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، سەردانی بزوتنهوهی ئیسلامی كوردستانیان كرد و لەلایەن بهرێز شێخ عیرفان عبدالعزیز ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی و ژمارهیهك له ئهندامانی مهكتهبی سیاسی پێشوازییان لێكرا.
لەکۆبوونەوەکەدا جگە لە ڕابەری گشتی بزووتنەوە و ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بەرپرسانی باڵای هەردوولاش لەسەر ئاستی دەستەی کارگێڕی و ئەنجومەنی جێبەجێکردن و ئەندامانی سەرکردایەتی بەشداریان لەکۆبوونەوەکە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندیەکان کردەوەو لێک نزیکبوونەوەی لایەنە ئیسلامییەکان وەک زەروورەتێکی حەتمی دانرا. لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا یەکگرتوو و بزووتنەوە پرسی خزمەتکردنی هاوڵاتیان و دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان و گوزەرانی خەڵک بە گرنگ زاندرا کە دەبێت لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کاربۆ ئەم بابەتانە بکەن.
پرسی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێم یەکێکی تر بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەو بۆ ئەمەش دووپاتی ئەوەیان کردەوە کە دەبێت بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان لە رێگەی دانوستانی لێک تێگەیشتن مافەکانی کورد بەدەست بێت و بوودجەو مووچەی فەرمانبەران مسۆگەر بکرێت.