هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

یه‌كگرتوو و پارتی : ده‌بێ هه‌نگاوی جددی بنێرێت بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كان و ئه‌نجامدانی چاكسازی ڕاسته‌قینه‌

یه‌كگرتوو و پارتی : ده‌بێ هه‌نگاوی جددی بنێرێت بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كان و ئه‌نجامدانی چاكسازی ڕاسته‌قینه‌

یه‌كگرتوو و پارتی : ده‌بێ هه‌نگاوی جددی بنێرێت بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كان و ئه‌نجامدانی چاكسازی ڕاسته‌قینه‌

سەربەیانی ئەمڕۆ (26/1/2020) وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی به‌رێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و لەلایەن به‌رێز فازل میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازییان لێكرا.

لە كۆبونەوەیەكدا، دۆخی سیاسی كوردستان‌و عێراق و ناوچەكە ئه‌و بارودۆخه‌ ئاڵۆزو نه‌خوازراوه‌ی هاتۆته‌ كایه‌وه‌ تاوتوێ كرا، جه‌خت له‌ پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا كرا، هەردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر یه‌ك هەڵوێستی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانیەكان بە سیاسەتێكی هاوبەش‌و ژیرانەی كوردستانیانە كه‌پێویستیەكی هه‌نوكه‌یی و چارەنوسازی ئەم قۆناغەیە. ‌

هه‌روه‌ها له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌روریه‌تی ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كان و ئه‌نجامدانی چاكسازی ڕاسته‌قینه‌و هه‌نگاوی جددی بنێرێت بۆ خۆشگوزه‌رانی كردنی خەڵكی كوردستان ، ئەو كێشانەی لە كۆمەڵگای كوردستاندا هەن و كاریگەریان لەسەر ژیانی خەڵك جێهێشتووە، تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە بوو.

له‌كۆتاییدا كۆونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا كۆك بوون، كە سەرباری ئەركە سیاسی‌و حزبیەكان، لایەنە سیاسیەكان رۆڵیان هەبێت لەچارەسەركردنی كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و رێگەگرتن لە تەشەنەكردنیان، كە كاریگەریی خراپیان بۆ سەر كۆمەڵگا هەیەو پێویستە حكومەتی هەرێم چارەسەریان بكات.