هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ سكرتێری حزبی سۆسیالست كۆدەبێتەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ سكرتێری حزبی سۆسیالست كۆدەبێتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 21-1-2020، مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی، سەردانی محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان یان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالست لەگوندی گوڵەخانە كرد.
لە دیدارێكدا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كردو تیایدا مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بە هائەدین جەختی كردەوە كە پێویستە سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان پێكەوە هەماهەنگی بكەن بۆ خزمەتكردنی زیاتر كۆمەڵگەی كوردی و سەرجەم چین و توێژەكان بەبێ جیاوازی.
هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانی بە پێویست زانی بە تایبەت لەم قۆناغەدا كە چارەنوس و داهاتوی عێراق و ناوچەكە بەرەو ئاقارێكی ناڕون و نادیار دەڕوات.
هەر لەو دیدارەدا، محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان پیرۆزبای خۆی ئاڕاستەی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی و سەركەوتنی كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.