هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان تاوتوێی بارودۆخی ناوچەكەیان كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان تاوتوێی بارودۆخی ناوچەكەیان كرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 21-1-2020، لە شاری سلێمانی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی سەردانی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد.

لەو دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كراو لەلایەن خۆیەوە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختی كردەوە پێویستە سەرجەم هێزە بەشداربوەكانی دەسەڵات كاری لە پێشینەیان خزمەتی چین و توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگە بێت بەبێ جیاوازی.
هەروەها مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانی بە پێویست زانی بە تایبەت لەم قۆناغەدا كە چارەنوس و داهاتوی ناوچەكە بەرەو ئاقارێكی ناڕون و نادیاردا دەڕوات.
لە كۆتای كۆبونەوەكەدا جەختیش لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان یەكگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان كرایەوە.