هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

باڵوێزی عێراق لەقەتەر: یەكگرتووەكان بەشدارییان نەكردووە لەڕژاندنی یەك دڵۆپ خوێندا

باڵوێزی عێراق لەقەتەر: یەكگرتووەكان بەشدارییان نەكردووە لەڕژاندنی یەك دڵۆپ خوێندا

پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 20-1-2020، مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا حەسەن شەمێرانی و مامۆستا فازل حەیدەر ڕاوێژكارانی ئەمینداری گشتی، پێشوازی كرد لە شێخ عومەر بەرزنجی باڵوێزی عێراق لە قەتەر.
بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین وەك ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان باڵوێزی عێراق لە قەتەر پیرۆزبای گەرمی خۆی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی و یەكگرتووی ئیسلامی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
لەو دیدارەدا، شێخ عومەر بەرزنجی باڵوێزی عێراق لە قەتەر ووتی: هەر یەكگرتووەكانن كە ئاڵای میانڕەوی و دادپەروەرییان بەرزكردووەتەوە و بەشدارییان نەكردووە نە لە ڕژاندنی یەك دڵۆپ خوێندا نە لەگەندەڵییدا بۆیە شایەنی هەموو ڕێزێكن.