ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 19-1-2020، مامۆستا سەلاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له هه‌ولێر به‌ئاماده‌بونی د. سه‌لاحه‌دین بابه‌كر ، م. خه‌لیل ئیبراهیم پێشوازیانكرد له دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .
بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین وەکو ئەمینداری گشتی، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەدین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین و سەرکردایەتی نوێ و ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی كرد.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: هیوادارین سەرکەوتنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بتوانێت خزمەتی زیاتر بە یەکڕیزی و تەبایی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بکات، هه‌روه‌ها یه‌كگرتوو هه‌وێنی پێكه‌وه‌ژیانه له كوردستان، وه هیواشی خواست كه‌یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی سەر گۆرەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەوڵی جدی تر بدەن بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی گونجاو بۆ دەربازبوونی وڵات لەو دۆخەی ئێستا تێپەڕدەبێت.