رۆژی پێنج شه‌ممه 16-1-2020 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌باره‌گای تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بونی كه‌ژاڵ هادی ، خه‌لیل ئیبراهیم ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن پێشوازی كرد له شاندێکى پارتى یه‌کێتى دیموکرات - په‌یه‌ده به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مه‌زلوم حه‌شری ...
مه‌زلوم حه‌شری سه‌رۆكی شاندی پارتى یه‌کێتى دیموکرات - په‌یه‌ده پیرۆزبایی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك ئەمینداری گشتی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازەی یەکگرتوو و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا و، هەروەها پیرۆزبایی سەركەوتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی لە ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كرد.