حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبایی له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كات
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15-1-2020 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازی له شاندێكی باڵای حزبی شیوعی كوردستان كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز د. كاوه مه‌حمود سکرتێری حزب و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب .
بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین بە ئەمینداری گشتی ، حزبی شیوعی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز د. كاوه مه‌حمود سکرتێری حزب و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب پیرۆزبایی ده‌كه‌ن له مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی و سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.