ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو: مامۆستا سوبحی داودی داهێنه‌ری بزاڤی ئیسلامی و كاری ئیسلامی بووە له كوردستان
بەبۆنەی کۆچی دوایی بانگخوازی گەورەی کورد رۆژی یه‌كشه‌ممه 12-1-2020 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری به‌شداری پرسه‌ی نوسەر و کەسایەتی ئیسلامیی دیارى كوردستان مامؤستا (سوبحی داودی) ده‌كات.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: مامۆستا (سوبحی داودی) مامۆستایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه چونكه ساڵانێكی دورو درێژه مامۆستای هه‌موان بووه داهێنه‌ری بزاڤی ئیسلامی و كاری ئیسلامی بووه .. له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان ده‌وری بووه به‌تایبه‌تی له كه‌ركوكی خۆشه‌ویست لێره‌وه هاتووه به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و هه‌ولێر.. له ژیانیدا پربووه له چالاكی و خه‌بات و كۆشش وه مڕه‌بیه‌كی گه‌وره‌و نوسه‌رێكی زۆر گه‌وره‌بوو خوا لێی خۆشبێت..
انا لله وانا الیه را‌جعون