دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە 11-1-2020 لە شاری سلێمانی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن پێشوازیان کرد لە کاک ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی و شاندێکی یاوەری .
لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا، جەختیشکرایەوە کە پێویستە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەگشتی و هێزە دەسەڵاتدارەکان بەتایبەت خۆیان بۆ هەموو ئەگەرەکانی داهاتوو لە گۆڕەپانی سیاسی لە ناوچەکە ئامادەبکەن.
لەبەشێکی تری دیدیارەکەدا شاندی هاوپەیمانی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی مامۆستا سەلاحەدین و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی هەشتەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا سەلاحەدین بە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی.
هه‌روه‌ها له كۆتای دیداره‌كه‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه دوو قوڵیه‌كانی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كرایه‌وه ..