هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یه‌كێتى پیرۆزبایی له‌ ئەمینداری گشتی یه‌كگرتوو ده‌كات

سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یه‌كێتى پیرۆزبایی له‌ ئەمینداری گشتی یه‌كگرتوو ده‌كات

كۆسرەت رەسوڵ بەبۆنەی بەڕێوچوونی هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی پیرۆزبایی لە مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائه‌دین دەكات.

ده‌قى پیرۆزباییه‌كه‌:
كۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین دەكات
‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

‎بەڕێز مامۆستا سه‌ڵاحەدین محه‌مه‌د بەهادین

‎بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی جەنابتان وەك ئەمینداری گشتی حزب، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و ئەندامانی هەڵبژێردراوی سەركردایەتی دەكەم.

‎لە ڕابردوودا، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك هێزێكی سیاسی میانڕەو لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان ڕۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووەو هەمیشە بەشێك بووە لە چارەسەر بۆ كێشەو قەیرانەكان، هیواخوازم كۆنگرەی هەشتەم و ڕاسپاردەكانی درێژكراوەی هەمان سیاسەت بێ و هەموومان لەهێزو لایەنە سیاسییەكان بتوانین پێكەوە هەنگاو بنێین بۆ خزمەتی كوردستان.

‎ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوانمان بكەینەوەو هاوكارو هەماهەنگ بین لەپێناو بەدەستهێنانی مافی زیاتر بۆ گەلەكەمان.

‎جارێكی تر سەركەوتنی كارەكانی هەشتەمین كۆنگرە لە جەنابت و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆز دەكەم.

‎كۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان