پاش ئه‌وه‌ى له رۆژى یه‌كه‌مى كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ، مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین توانى جارێكى تر پۆستى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو به‌ده‌ست بێنێته‌وه،لاهور شێخ جه‌نگی سەركردەی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ده‌كات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز جه‌نابی مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له به‌ڕێزتان و له رێی ئێوه‌ش له سه‌ركه‌وتووانی كۆنگره‌ی هه‌شت و خوشك و برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كه‌م..
له نزیكه‌وه ئاگادار بووم كه خوالێخۆشبوو جه‌نابی مام جه‌لال ئێوه‌ی به دۆست زانیوه، و له‌سه‌ر هه‌مان رێباز، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له وه‌ڵامی په‌یامه به نرخه‌كه‌تان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵیی نێوانمان، هه‌نگاوه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ین.
سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن.
لاهور شێخ جه‌نگی
٢٩-١٢-٢٠١٩.