هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ئەمینداری گشتی یه‌كگرتوو دەكات

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ئەمینداری گشتی یه‌كگرتوو دەكات

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ ئەمینداری گشتی دەنێرێت.

قوباد تاڵەبانی دەڵێت:“گەشبینین بەوەی لە وێستگەی نوێ و لەسایەی سەركردایەتیی بەرێزتاندا سەركەوتن و كاری جوانتر و بڵاوكردنەوەی زیاتری گیانی تەبایی و لێبوردەیی بەرنامەی كاری یەكگرتوو دەبێت”.

دەشڵێت “لە حكومەتی هەرێمی كوردستان چاومان لە پاڵپشتی بەڕێزتان و یەكگرتووی ئیسلامییە بۆ یەك ڕێزی و پاڵپشتیكردنی چاكسازی لە پێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، كە دەردەسەری و ناسۆری زۆر و جۆراوجۆریان دیوە لەقۆناغەكانی ڕابردوو”.