پیرۆزبایی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان له یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان بهبۆنهی كۆتایی هاتنی كۆنگرهی ههشتهم، ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی:
بەڕێزان.. لە یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
دوای کۆتایهاتنی کارەکانی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و، هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی و ئەندامانی دەستەی باڵای چاودێری و سەرکردایەتی، پیرۆزبایەکی گەرمتان ئاراستە دەکەین. هیوادارین سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان لەسەر ئاستی هەرێم هەوێنی بەهێزبون و لێکتێگەیشتنی سیاسیی نێوانمان و هەمو پارتە سیاسیەکان بێت، وێستگەیەکیش بێت بۆ بەیەکەوە کارکردن بە ئاراستەی جێبەجێکردنی داخوازییەکانی خەڵک و ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینە و بیناکردنی سەرەتاکانی حوکمڕانی باش.
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ٢٩ی ١٢ی ٢٠١٩