بە ناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەھائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بەبۆنەی بەستنی ھەشتەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و دووبارە ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە ئەمینداری گشتی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و ئەندامانی متمانەپێدراوی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و دۆستانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکەین، ئومێدەوارم سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە ببێتە مایەی یەکڕیزی نێوان سەرجەم ھێزە سیاسیەکانی کوردستان، و ڕەخسێنەری زەمینەی گەشە پێدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان، و سەرتایەکی تازە بۆ پتەوترکردنی پەیوەندی تەبایی نێوان ھەموو نەتەوەو ئاینەکان لە ھەرێمی کوردستان.
د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٩/١٢/٢٠١٩