لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی هەشتەم و هەڵبژاردنەوەی وەکو ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لە مامۆستا سه‌لاحەدین محمد بەهائەدین کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "پیرۆزباییی به‌ستنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می له یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و ته‌واوی سه‌ركرده و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كاره‌كانی كۆنگره‌كه‌یان خواست".
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سه‌لاحەدین محمد بەهائەدین بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خۆی و داهاتووی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان خواست.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، سه‌لاحەدین محمد بەهائەدین سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی و ستایشی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌کەی و پشتگیری و هاوكارییه‌كانی دووپاتكرده‌وه.