هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: عێراق لەبەردەم گۆڕانكارییەكی ترسناكدایە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: عێراق لەبەردەم گۆڕانكارییەكی ترسناكدایە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: عێراق لەبەردەم گۆڕانكارییەكی ترسناكدایە
مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە میانی بەڕێوەچونی دووەم ڕۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو شێخ صدیق عبدالعزیز ڕابەری پێشوی بزوتنەوەی ئیسلامی، لەمیانەی پێشكەشكردنی وتەیەك لە مەراسیمی كۆتای پرسەكەدا، ڕایگەیاند: پێویستە هێزە سیاسیەكانی هەرێم لەم كاتەدا كە عێراق لەبەردەم گۆرانكاریەكی ترسناكدایە ماڵی كوردستان یەكبخەن و بارودۆخەكە دەخوازیت كۆتای بە ناكۆكی ناوخۆی بهێندرێت و جیاوازی لە ڕاوبۆچوندا نەبێتە مایەی تێكدانی بارودۆخ و دوژمن پەلكێش نەكرێت بۆسەر هەرێم.

هەروەها ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ووتیشی: خوالێخۆشبوو شێخ صدیق عبدالعزیز كەسایەتی ئیسلامی دیاری هەرێمی كوردستان بوەو ڕۆڵ و كاریگەری لەهەرێمی كوردستاندا هەبووە، هەموان دەزانن كە تەیاری ئیسلامی لە هەرێمدا تەیارێكی رەسەن و خۆماڵیەو ئەگەر بۆچونەكان جیاوازیان هەبوبێت، بەڵام هەمیشە بە ئەخلاق ڕوبەری كێشەو گیروگرفتەكان بوینەتەوە.