هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: شوناسی ئەم میللەتە لە خەتەردایە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: شوناسی ئەم میللەتە لە خەتەردایە

 

لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی دەزگای زانایان و زانستە شەرعیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە ئەمڕۆ دووشەممە 9-12-2019 لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ڕایگەیاند: شوناسی ئەم میللەتە لە خەتەردایەو لەچەندین لاوە بە شێوازی جیاواز جیاواز، كار لەسەر لەخشتەبردن و بەلاڕێدابردن و وونكردنی شوناسی گەنجان و لاوان و چین و توێژەكانی ئەم میللەتە دەكرێت.

 

هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ووتیشی: پێویستە لەسەر زانایان بەگشتی و زانایانی یەكگرتوو بە تایبەتی بەرنامەو پلانی گونجاو بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو بەرنامەو پلانانەی كە بۆ ناشرینكردنی شوناسی میللەت دەكرێت دابنرێت، چونكە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ناسنامەی سەرەكی میللەتی كوردە، ڕابردووش سەلماندویەتی كە كەسایەتیە دیار و زانا بەناوبانگەكانی كورد پەروەردەكراوی دەستی حوجرەو مزگەوت بوون.

 

مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان تیشكی خستەسەر ئامادەكاریەكانی كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و جەختیشی كردەوە كە سەرجەمی ئامادەكاریەكان بەرەو كۆتای دەچن و ئومێدەواریشین كە كۆنگرە ببێتە وێستگەی بەخۆداچونەوەی تەواو.