هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه‌مینداری گشی یه‌كگرتوو: شه‌هیدانی بادینان به‌خوێنی خۆیان نه‌مامی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان ئاودێركرد

ئه‌مینداری گشی یه‌كگرتوو: شه‌هیدانی بادینان به‌خوێنی خۆیان نه‌مامی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان ئاودێركرد

ئه‌مینداری گشی یه‌كگرتوو: شه‌هیدانی بادینان به‌خوێنی خۆیان نه‌مامی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان ئاودێركرد

• له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا له‌م شوێنه‌و له‌م ده‌ڤه‌ره‌ شه‌هید بوون له‌ پێناو په‌یام و به‌رنامه‌ی پیرۆزی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و وه‌ بونه‌ سه‌رقافله‌ی ئه‌م كاروانه
• ‌ ویسترا و ئه‌بیسترا كۆششیش بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌ ئینحراف به‌رێبازه‌كه‌ی بكرێ و ره‌دفعلی هه‌ڵه‌ بكرێ كه‌ نه‌كرا
• ئه‌ویستراكه‌ ئه‌م یه‌كگرتووه‌ له‌ رێبازی میانره‌وی و ئیعتدال و وه‌سه‌تیه‌ت لابدا نه‌توانرا له‌سه‌ر ڕێبازی خۆی به‌رده‌وامبوو
• سه‌مامی ئه‌مان وه‌ گره‌نتی میانره‌وی ئیسلامی وه‌ تێگه‌یشتنی دروست له‌ كوردستاندا كلیله‌كه‌ی لای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه


رۆژی هه‌ینی 6-12-2019 به‌ئاماده‌بونی مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له‌ژێر دروشمی (به‌گیانی برایه‌تی و به‌سۆزی وه‌فاداری و ‌په‌یامداری ئایینده‌ی خۆمان ده‌نه‌خشێنین) له‌ سنوری پارێزگای دهۆك یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆنفرانسی خۆی بۆ كۆنگره‌ی هه‌شت له‌رۆژی وه‌فا ده‌ست پێكرد..

له‌ كۆنفرانسی سنوری پارێزگای دهۆك مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ به‌شداربوان كردو ڕایگه‌یاند: جێگای شانازیه‌ نیشانه‌یه‌كی جوانه‌ بۆ وه‌فاداری كه‌ ئه‌مرۆ له‌ رۆژی وه‌فا له‌ سنوری پارێزگای دهۆك یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆنفرانسی خۆی بۆ كۆنگره‌ی هه‌شت ده‌ستپێكرد ئه‌مرۆ ڕۆژی وه‌فای شه‌هیدانی بادینانه‌ ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه‌ به‌خوێنی خۆیان نه‌مامی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان ئاودێركرد وه‌ ئیسپاتیان كرد خۆیان فیدا ‌كرد له‌پێناو په‌یام و به‌رنامه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه‌ خزمه‌ته‌ به‌ میلله‌تی خۆمان وه‌ خزمه‌ته‌ به‌ئایین و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان، بۆیه‌ له‌و رۆژه‌دا درودو سڵاو ره‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار داوا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و شه‌هیده‌ به‌رێزانه‌ی 15 ساڵ له‌مه‌و پێش له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا له‌م شوێنه‌و له‌م ده‌ڤه‌ره‌ شه‌هید بوون له‌ پێناو په‌یام و به‌رنامه‌ی پیرۆزی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و وه‌ بونه‌ سه‌رقافله‌ی ئه‌م كاروانه‌ .. بۆیه‌ ئێمه‌ به‌كرده‌وه‌ درێژه‌ده‌ری ئه‌م په‌یام و رێبازه‌بین..

دوای 15 ساڵ له‌م كاره‌ساته‌ له‌و سته‌مه‌ی كه‌ له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كرا لێره‌ ئاماده‌ین كۆنفرانسی پێشه‌كی بۆ كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتوو گرێ ده‌ده‌ین، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وامین و كاروان نه‌وه‌ستاوه‌و ناش وه‌ستێ خوێن فرمێسك ئاره‌قه‌ ماندوبون ئاواره‌یی زه‌حمه‌ت مه‌حرومیه‌ت ناتوانێ رێگه‌مان لێ بگرێت..

پاش 15 ساڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی نه‌ناسراو بوو یان به‌ناحه‌ز ناوده‌نرا ئه‌مرۆ ناسرا .. ئه‌مرۆ له‌بادینان پۆست و مه‌ركه‌زی ئیداری و خزمه‌تكاری ئه‌م میلله‌ته‌ی پێ سپێردراوه‌.. ئه‌مه‌ ته‌حه‌ولێكی گه‌وره‌یه‌ ئه‌مه‌ نیشانه‌ی خۆراگری و فیداكاری و لێبرانی یه‌كگرتووه‌كانه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئه‌مینداری گشتی ووتی : ویسترا ئه‌بیسترا كۆششیش بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌ ئینحراف به‌رێبازه‌كه‌ی بكرێ ره‌دفعلی هه‌ڵه‌ بكرێ كه‌ نه‌كرا .. ئه‌ویستراكه‌ ئه‌م یه‌كگرتووه‌ له‌ رێبازی میانره‌وی و ئیعتدال و وه‌سه‌تیه‌ت لابدا نه‌توانرا وای لێبكرێ یه‌كگرتوو به‌رده‌وامبوو.. ئه‌مرۆ له‌كوردستاندا یه‌كگرتوو سه‌مامی ئه‌مان وه‌ گره‌نتی میانره‌وی ئیسلامی وه‌ تێگه‌یشتنی دروست و میانره‌وانه‌ی له‌ كوردستاندا كلیله‌كه‌ی لای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه و ئه‌مانه‌كه‌شی لای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌.

بۆیه‌ یه‌كگرتوو ماندوبوو تابیناسن وه‌كو خۆی وه‌ ئاماده‌بوو ده‌ستی له‌ زۆر مافی خۆی هه‌لگرێ وه‌كو حیزب و ئه‌شخاسیش تاوه‌كو وه‌كو پێویست بناسرێ و مه‌حروم نه‌بێ میلله‌ته‌كه‌ له‌ كاروانه‌كه‌و له‌ په‌یامه‌كه‌ هه‌ر له‌ورۆژه‌ پیرۆزه‌دا په‌یمان تازه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

 

Image may contain: one or more people, crowd and indoor

 

Image may contain: 1 person, beard and suit