ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پێشوازی له نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد
پێشنیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه 4/12/2019 مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر پێشوازی له ( ڤینسۆن گییۆم ) به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كوردستان كرد .
له دیداره‌كه‌دا ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێكرا و باسیان له رێگا چاره‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و داهاتووی ناوچه‌كه كرد .
به‌رپرسی نوسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خۆشحاڵی خۆی بۆ دیداره‌كه ده‌ربڕی و هه‌وڵه‌كانی یه‌كگرتوو وه‌كو پارتێكی ئیسلامی میانه‌ڕه‌و و خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی به‌رزنرخاند و به‌رده‌وامی ئه‌و په‌یوه‌ندی و دیدارانه‌ی به‌گرنگ زانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و ناوچه‌كه .
شایانی باسه هه‌ریه‌كه له( خه‌لیل ئیبراهیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و د. محه‌ممه‌د هاودیانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كگرتوو ) ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون .