ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد
رۆژی سێشه‌ممه 3-12-2019 مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێ كردن و سه‌ركردایه‌تی، پێشوازی كرد له به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری.
سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو تاوتوێی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌یان كرد و ته‌ئكیدیان له‌یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردیه‌كان كرده‌وه له‌به‌غدا و پرسی هه‌مواری ده‌ستوری عێراق و یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و چۆنیه‌تی ڕووبه‌روو بونه‌وه‌ی پێشهاته‌كان ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه بوو.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو تیشكی خسته سه‌ر ره‌وایی داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران له عێراق و گرنگی مامه‌ڵه‌ی دوور له توند‌و و تیژی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به روحی لێپرسراویه‌تی كورد كرد به‌رانبه‌ر به رووداوه‌كانی عێراق و گرنگی بوونی ئاشتی و سه‌قامگیری و سیاسی له ناوچه‌كه .