هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی په‌یامێكی پرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی په‌یامێكی پرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو : با یادی ئەو پێغەمەبەرە مەزنە ببێتە مایەی گەڕانەوەی ئاسودەیی و ئاشتەوایی گشتی و کۆتایی ستەم و ناعەدالەتی و پشێوی سیاسی و کۆمەڵایەتی

• محمد صلی الله علیه وسلم رابەرە بۆ هەموان و سەروەرە بۆ هەموان و پێغەمبەری رەحمەتبەخشی هەموانە بە جیاوازی ئاین و رەگەز و نەژاد و نیشتمان و نەتەوەکانەوە ..

بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەممەد درودی خودای لەسەر بێ ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی :

بسم الله الرحمن الرحیم

مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ الڵّهِ ۚ ۆاڵّژِینَ مَعَهُ أَشِدَّا‌وُ عَڵی الْكُفَّاڕ رُحَمَا‌وُ بَیْنَهُمْ ۖ

ساڵیادی مەولودی پێغەمبەری سەروەرمان محەممەد مصگفی (صلی الله علیه وسلم) لە خۆمان و لەگەلی خۆشەویستی کوردستان و سەرجەم ئوممەتی ئیسلام و مرۆڤایەتی بەتێکڕا پیرۆز ئەکەین و لە خودای میهرەبان داواکارین گەڕانەوە بێ بۆ پەیام و تەعالیمە پیرۆز و ژیاننامە پڕ لە سەروەریەکەی ئەو پێغەمەبەرە مەزنە تا ببێتە مایەی گەڕانەوەی ئاسودەیی و ئاشتەوایی گشتی و کۆتایی ستەم و ناعەدالەتی و پشێوی سیاسی و کۆمەڵایەتی ..

جێگای شانازیە مێژووی گەلی کوردستان رازاوەیە بەوەی کە پڕیەتی لە بەهاپارێزی و ئەخلاقی پەسەند و پابەندی ئاینی و شوێن پێ هەڵگرتن و دەربڕینی هەستی خۆشەویستی و عەشقی حەقیقی بۆ ئەو سەردارە ئازیزە ..

بۆیە کە دەبینین بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بەناوبانگە و گشت شار و لادێکانمان خۆیان دەنەخشێنن و ئاهەنگ دەگێڕن و سەڵاوات دەنێرن و پەیمان نوێ ئەکەنەوە ..

بەڵێ گەلی ئێمە بەسوننەت پەروەری و شاگردی مەدرەسەی محمد الامین صلی الله علیه وسلم سەدان ساڵە لەسەر ئەو بەرنامە و پەیمانە بەردەوامە و لە شێواز و دیمەنی جۆرا و جۆردا ئەو حاڵەتە دەنوێنێت و بەشە رەحمەتی خۆی لەو دەریای رەحمەت و خێر و سەروەریە وەردەگرێ ..

سەرۆکی کاروانی پێغەمبەرانی خودا و هەڵگری کۆتا پەیامی ئاسمان محمد صلی الله علیه وسلم رابەرە بۆ هەموان و سەروەرە بۆ هەموان و پێغەمبەری رەحمەتبەخشی هەموانە بە جیاوازی ئاین و رەگەز و نەژاد و نیشتمان و نەتەوەکانەوە ..

بۆیە یادکردنەوەی ئەو سەروەرە لە ساڵیادی لەدایکبوونیدا بۆ هەموو مرۆڤایەتی و هەموو سەرزەمین جەژنە و بۆنەی هەموو شوێنکەوتووانی ئاینەکانە ..
رەحمەت لە پیرەمێردی حەکیمی کوردان کە دەڵێ :
پێغەمبەرەکەی خۆشەویستی خوا
خاتەم تۆی (نەبی)ت نەهاتووە لەدوا
زۆر پێغەمبەر هات بەروو دوا تێکڕا
خاتەمی (خاتەم) بەکەس نەبڕڕا

هەزاران سەلام و سڵاوات و درود بۆ گیانی پاکی سەروەر و رەحمەتی هەموو بوونەوە و درووستکراوەکان محمد صلی الله علیه وسلم ...

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
11ی ربیع الاول 1441ی کۆچی

 

Image may contain: 1 person