ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بەشداری لە کۆبونەوه‌ی کەسی یەکەمی حیزبه كوردستانییه‌كان لەگەڵ سه‌رۆك كۆماری عێڕاق و هەرسێ سه‌رۆكایه‌تیەکەی هەرێمی كورستان کرد
رۆژی سێ‌شه‌ممه 5/11/2019 بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی كورستان بەیاوەری خەلیل ئیبراهیم سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی له‌شاری هه‌ولێر بەشداری کرد لە کۆبونەوه‌ی حیزب‌و لایه‌نه كوردستانییه‌كان لەگەڵ سه‌رۆك كۆماری عێڕاق‌و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان‌و، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران .
کۆبوونەوەكه لەکاتێکدا ئەنجامدەدرێت له‌سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌مه‌وه خۆپێشاندان لە بەغدای پایته‌خت‌و چەند پارێزگایه‌كی دیکەی ناوەڕاست‌و خوارووی عێڕاق ده‌ستی پێكردوه‌و، هه‌روه‌ها کاردەکرێت بۆ هەموارکردنەوەی دەستوورو، هەوڵیش هەیە بۆ گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانیی لە عێڕاق.